هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە سەرکردایەتیی ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر کوژرانی «مەهدی دێنگۆ» سەرکردەی داعشیان لە باشووری لیبیای ڕاگەیاند.
سەرلەشکر «خالید ئەلمەحجوب» سەر بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی لیبیا رایگەیاند: لەو ئۆپراسیۆنەی لەشکریانی لیبی جگە لە کوژرانی «دێنگۆ»، ئەندامێکی دیکەی داعش بەناوی «ئیسمان نور»ش کە لەگەڵ «دێنگۆ»دا بووە، دەستگیرکراوە.
ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکوورو رۆژهەڵاتی ئەفریقیا چالاکن و هێزەکانی سەر بەم گرووپە جاروبار بە ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی قەڵاچۆی خەڵکی بێتاوان دەکەن.
342/